کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق؟
سێشەممە 18 كانونی دووهم 2022 - 13:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=6051
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی ئەلسەباح، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کراوە و بژاردەکانی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران سێ کەس لەخۆدەگرێت.
بەم پێیەش، چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر ڕێکەوتنیان کردووە لەسەر ئەوەی کە بژاردەکانی سەرۆک وەزیران تەنیا لەلایەن موقتەدا سەدرەوە دیاری بکرن و لەبەرامبەر دا چوارچێوەی هەماهەنگی مافی ڤیتۆ یان قبووڵکردنی ئەو کەسانەی هەبێت.
وەک دەوترێت تا ئێستا باس لە سێ کەس کراوە کە یەکێکیان محەمەد تۆفیق عەللاوی کاندیدی پێشووی سەرۆک وەزیرانە و چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن عەللاویەوە زۆر زیادیکردووە.
لێدوانەکان