بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی هێرشەکەی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئیمارات
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وردەکاریی ئۆپەراسیۆنە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی و موشەکی ئەنساروڵڵای بۆ سەر خاکی ئیمارات خستەڕوو.
لە راگەیەندراوەکەدا، هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپەراسیۆنەکەیان بە وەڵامێک بۆ بەردەوامی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا، سعودیە و ئیمارات بۆ سەر یەمەن ناوبرد و سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند. یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەمبارەیەوە ڕایگەیاند:
«فڕۆکەخانەکانی دوبەی و ئەبوزەبی و پاڵاوگەی نەوتی ئەلمەسفەح لە ئەبوزەبی و ژمارەیەک لە شوێن و دامەزراوە گرنگ و هەستیارەکانی ئیمارات ئامانجی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی یەمەن بوون.
ئۆپەراسیۆنەکە بە پێنج مووشەکی بالیستی و باڵدار و ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا.
هێزە چەکدارەکان بەڵێنەکانیان جێبەجێ دەکەن. ئێمە جارێکی تر هۆشداری دەدەینە وڵاتانی دوژمن کە هێرشەکانمان زۆر بە ئازار دەبێت. هۆشداری دەدەینە کۆمپانیا بیانیەکان، هاوڵاتیان و دانیشتوانی وڵاتی دوژمن “ئیمارات” کە بۆ پاراستنی خۆیان لە شوێن و دامەزراوە گرنگەکان دوور بکەونەوە.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایدەگەیەنێت کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی تا ئەو کاتەی شەڕی دژی یەمەن بکات، وڵاتێکی ناسەقامگیر دەبێت.»
یەحیا سەریع سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی دووەم لە پەیامێکدا لەبارەی وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکەی گەردەلوولی یەمەن، وتی: «لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەندا پاڵاوگەی نەوتی ئەلمەسفەح و فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی بە چوار مووشەکی باڵداری قودس٢ کرانە ئامانج. هەروەها موشەکێکی بالیستی زولفەقار فڕۆکەخانەی دوبەی کردە ئامانج.
درۆنی سەماد٣ هەروەها جگە لە ئامانجە ئاماژە پێ کراوەکان، هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ئامانجی تری هەستیار و گرنگ.»
شایانی باسە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی “گەردەلوولی یەمەن” تەقینەوەیەک لە ناوچەی ئەلمەسفەح ڕوویدا و ئاگر لە چەند تانکەرێکی سووتەمەنی بەر بووەوە و هەروەها کێشەیەکی جدی بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی دروست بوو.
لێدوانەکان