ئۆپەراسیۆنی ئەمنی حەشدی شەعبی لە باکوری بەغدا

یەکشەممە 16 كانونی دووه‌م 2022 - 17:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=5982

لیوای ١٢ی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە ناوچەی تارمییەی باکوری بەغدا دژی تیرۆریستانی داعش دەستپێکرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ رێکخراوی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گوندەکان و ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی تارمییە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیان لە دژی داعش دەستپێکردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە پشتیوانیکردنی زیاتری هێزەکانی لیوای ١٢ و پاراستنی ئەمنیەتی ناوچە دیاری کراوەکان و سەقامگیری ناوچەکانی باکوری بەغدایە.

شارۆچکەی تارمییە یەکێکە لە شەش شارۆچکەی دەروبەری بەغدا کە بە پشتێنەی ئەمنی بەغدا ناسراوە و چوار پارێزگای بەغدا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباری بەیەک دەبەستێتەوە.

گروپی تیرۆریستی داعش لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤دا هێرشی کردە سەر عێراق و توانی لە ماوەی سێ ڕۆژدا نزیکەی لەسەدا ٤٥ی خاکەکەی داگیر بکات کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا تێکشکێنرا، بەڵام لەو کاتەوە شانە نوستووەکانی ئەم گروپە تیرۆریستییە لە عێراق و سوریا چالاکییەکانیان بەردەوامە و جار بە جار کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *