وردەکاری گرژییە ناوخۆییەکانی تاڵیبان لە فاریاب

شەممە 15 كانونی دووه‌م 2022 - 21:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=5971

لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەندامانی ئۆزبەک و پشتۆنی تاڵیبان لە پارێزگای فاریاب، نۆ کەس کوژران و برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لەگەڵ کۆتایی هاتنی مۆڵەتی دیاری کراو لەلایەن لایەنگرانی مەخدوم عالەم بۆ ئازادکردنی ناوبراو، خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان دژی تاڵیبان لە شاری مەیمەنە دەستیپێکردەوە.
ناڕەزاییەکان دوای دەسبەسەرکردنی دوو فەرماندەی تاڵیبان بە ناوەکانی “قاری وەکیل” و “داملا شیرموحەمەد غەزەنفەر” کە بە ڕەچەڵەک پشتۆ نین بە تۆمەتی هاوکاریکردنی داعش، گرژی لێکەوتەوە کە لە ئەنجامدا تا ئێستا فەرماندەیەکی تاڵیبان بە ناوی “مەلا جانان” (لە پشتۆکانی شارۆچکەی ئەلمار) و کەسێکی سڤیل کوژراون و چوار ئەندامی پشتۆی تاڵیبان و سێ لایەنگری مەخدوم عالەم برینداربوون.

میدیاکانی تاڵیبان بانگەشەی بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش لە شاری مەیمەنە دەکەن. هەروەها “عەتاوڵڵا عومەری”، فەرماندەی فەوجی ٢٠٩ی فەتح و بەرپرسی چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی فاریاب، ئازادکردنی مەخدوم عالەمی ڕاگەیاند و بەردەوامی ئاڵۆزیەکانی فاریابی ڕەتکردەوە.
لەو بارەیەوە سەرچاوە خۆجێییەکان و بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئەو هەواڵەیان ڕەتکردووەتەوە و لە بەردەوامی شەڕ و پێکدادان و نائارامی لە شاری مەیمەنە هەواڵیان داوەتەوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” بەرفراوانی گرژییەکان دوای دەستگیرکردنی فەرماندەکانی تری تاڵیبان بە ڕەچەڵەک تاجیک و ئۆزبەک گەیشتووەتە پارێزگاکانی سەرپۆل و جوزجان و حکومەتی ناوەندیش هێزی پشتیوانی زیاتری بۆ پارێزگای فاریاب ناردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *