هێرش کرایە سەر هێزەکانی تورکیا لە زێلکان

شەممە 15 كانونی دووه‌م 2022 - 13:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=5950

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ کرایە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بنکەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ بە سێ ڕۆکێتی ١٢٢ ملیمەتری کراوەتە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی یان ماددییەکانی هێرشەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

بنکە سەربازییەکەی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ لە سنووری ناحیەی زێلکان دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە پێنج جار بە ڕۆکێت کراوەتە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *