هێرشی درۆنی کرایە سەر ئەمریکییەکان لە بنکەی ئاسمانی بەلەد

شەممە 15 كانونی دووه‌م 2022 - 10:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=5938

پێگەکانی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین کرایە ئامانجی هێرشێکی درۆنی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاتژمێر ٦:١٠ ئەم بەیانییە بە درۆن هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی بەلەد کە بە هۆیەوە ئاگر لە بنکەکە بەربوو. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی یان ماددییەکانی هێرشەکە لەبەر دەستدا نیە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هێرشە درۆنییەکەی سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ سێ درۆن خۆیان لە بەشی باشوری بنکەی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین نزیک کردەوە. درۆنەکە بەچاوێکی ئاسایی دەبینران و هێزەکانی بەرگری بنکەکە دوای دڵنیابوون لە نیازی ئەو درۆنانە، تەقەیان لێ کردن کە بەو هۆیەشەوە ناوچەکەیان بەجێهێشت.

بە پێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەمە ٢٧مین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی – ڕۆکێتی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە دژی داگیرکەرانی ئەمەریکییە کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *