عەمار حەکیم هێرشکردنە سەر بارەگای حزبەکانی بە گوماناوی ناو برد

هه‌ینی 14 كانونی دووه‌م 2022 - 21:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=5932

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی عێراق سەبارەت بەوەی کە بە پلان بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکەی ناو برد، هۆشداریدا.

ناوبراو ڕۆژی هەینی لە ماڵپەڕەکەی نوسی: بەئامانجگرتنی بارەگای حزبەکان و هێزە سیاسییەکان ئاماژە بە پلانی گوماناوی بۆ تێکدانی سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق دەکات.

حەکیم وتیشی: ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە دەکەین و جەخت دەکەینەوە دەبێت ئەوانەی لە پشت ئەو کارانەن، سزا بدرێن.

ئەمڕۆ هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی هێرشکردنە سەر بارەگای هەندێک لایەنی سیاسی لە بەغدای پایتەختی عێراق لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراویان ڕایگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *