دەسبەسەرکردنی فەرماندەی باڵای بە ڕەچەڵەک ئۆزبەکی تاڵیبان کێشەی دروستکرد

هه‌ینی 14 كانونی دووه‌م 2022 - 13:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=5917

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تاڵیبان “مەخدوم عالەم” فەرماندەیەکی باڵای بە ڕەچەڵەک ئۆزبەکی تاڵیبان لە باکوری ئەفغانستانی دەسبەسەر کرد.

“مەخدوم عالەم” فەرماندەی باڵای بە ڕەچەڵەک ئۆزبەکی تاڵیبان بە فەرمانی “مەلا فازڵ” جێگری سەرۆکی وەزارەتی بەرگری تاڵیبان لە شاری مەزارشەریف دەسبەسەر کرا. دوابەدوای ئەم کردەوەیە، لایەنگرانی مەخدوم عالەم وەک ناڕەزایەتی لە شاری مەیمەنە گردبوونەوە و بینای فەرماندەیی ئاسایشی پارێزگای فاریابیان گەمارۆدا و داوای ئازادکردنیان کرد. بەرپرسانی ئاسایشی پارێزگای فاریاب هەروەها دۆخی سەربازیان لە شاری مەیمەنە ڕاگەیاند و هۆشداریشیان بە هێزە چەکدارەکانی لایەنگری مەخدوم دا.

لەگەڵ زیادبوونی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان، “تورک ئۆغلۆ” جێگری مەخدوم عالەم تا کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٣ی کانوونی دووەمدا دوا مۆڵەتی بۆ ئازادکردنی نابراو دیاری کرد. ئۆغلۆ هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەگەر تاڵیبان مەخدوم عالەم ئازاد نەکات ئەوا ئاڵای تاڵیبان بۆ هەمیشە لە بینای فەرماندەیی ئاسایشی پارێزگای فاریاب دەهێنرێتەوە خوارەوە.

مەخدوم عالەم سەرۆکی لیژنەی سەربازیی تاڵیبان لە پارێزگاکانی فاریاب، جوزجان و سەرپۆلە و لە کاتی ڕووخانی حکومەتی پێشوو لە باکوری ئەفغانستان ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە. دەستبەسەرکردنی ناوبراو یەکەم کردەوەی تاڵیبانە دژی فەرماندەکانی بە ڕەچەڵەک ئۆزبەکی ئەو گروپە کە بەردەوامی ئەم جۆرە کارانە کێشەی جیددی جەماوەری بۆ تاڵیبان دروست دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *