ناردنی کاروانێکی گەورەی لۆجستیکی روسیا بۆ عەین عیسا
هەواڵە تایبەتەکان: ڕۆژی رابردوو کاروانێکی گەورەی سەربازی روسیا بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە و سوریا لە دەوروبەری عەین عیسا، گەیشتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(SDF) لە تەبەقە (طبقه).

ئەم کاروانەی روسیا لە ٥٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٢٠٠ هێزی پۆلیسی سەربازی روسیا، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی و ئامێرەکانی تەشویشی سیگنال پێک هاتووە. کاروانی ئاماژە پێ کراو گەیشتووەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری تەبەقە و بەم زووانە بەرەو پێگەکانی سوپای سوریا لە ناوچەی عەین عیسا بەڕێ دەکەوێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە هەروەها ژمارەیەک لە هێزەکانی روسیا لە بنکەی خۆیاندا لە شاری “تل تمر” بۆ بنکەی لیوای ٩٣ سوپای سوریا لە باشوری شاری عەین عیسا نێردراون.
لێدوانەکان