فەڵەستینییەکان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی سوپای ئیسرائیل کرد

سێشەممە 11 كانونی دووه‌م 2022 - 00:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=5821

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە هەواڵییەکانی فەڵەستین، لە تەقەکردنی فەڵەستینییەکان بەرەو ئۆتۆمبێلێکی سوپای ئیسرائیل لە دەرەوەی شارۆچکەی جنین لە باکوری بانکی ڕۆژئاوای فەلەستین (الضفة الغربية) هەواڵیان دایەوە.

شایانی باسە کە لەم چەند مانگەی دواییدا ئۆپەراسیۆنی تەقەکردنی فەلەستینیەکان لە هێزە داگیرکەرەکان و زایۆنیەکان زۆر زیادی کردووە.

بە ووتەی بەشی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی حەماس لە بانکی ڕۆژئاوا (الضفة الغربية) ژمارەی ئۆپەراسیۆنە کاریگەرەکانی ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٤٤١ جار بووە کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ چوار ئەوەندە زیادی کردووە و هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی تەقەکردن لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ١٩٠ جار ئاماژەی پێ دراوە کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *