هاوپەیمانی “چوارچێوەی هەماهەنگی” لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای لەبارەی هەڵبژاردن و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تۆمار کرد
هاوپەیمانی “چوارچێوەی هەماهەنگی” لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئەم وڵاتە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە ڕۆژی رابردوو بەڕێوەچوو، بە پێچەوانەی دەستووری عێراق زانی و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنەی کردەوە.
میدیاکانی عێراق ئاماژەیان بەوەدا کە هاوپەیمانی “چوارچێوەی هەماهەنگی” ڕەتیکردۆتەوە دانی بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی دا بنێت و بڕوای وایە ئەو پڕۆسەیە «بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی» لە پەرلەمانی عێراق و بە بێ ئامادە بوونی «مەحمود مەشهەدانی» سەرۆکی سوننەی (کاتی) پەرلەمان ئەنجام دراوە.
هاوپەیمانێتییەکە لەبەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە ململانێی لەگەڵ مەشهەدانی بۆتە هۆی برینداربوون و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە هەندێک لە فراکسیۆنەکان بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی سووربوون لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە ئەو حیزب و لایەنە سیاسیانەی کە لە پشت ئەم ململانێیەوە وەستاون بە بەرپرسیاری تەواوی دەرئەنجامەکانی قۆرخکاری و بەکارهێنانی توندوتیژی و ئاڵۆزی بۆ سەپاندنی داواکارییەکانیان دەزانین.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی ڕایگەیاندووە: ئێمە دان بە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی دا نانین، لەبەر ئەوەی بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی سوننەی پەرلەمان ئەنجام دراوە.
هاوکات ئەحمەد عەبدولحوسێن سەرۆکێکی “چوارچێوەی هەماهەنگی” ڕاگەیاند: یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێ، شایەتی ئاڵۆزی و پێشێلکارییەکانی سیستمی ناوخۆی پەرلەمان لەکاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نوێی پەرلەماندا بوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە “چوارچێوەی هەماهەنگی” خەریکی ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی رۆژی رابردوویە و وتی: ئەم هەنگاوە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییە دەستوورییەکان لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕۆژانی داهاتوودا.
عەبدولحوسێن وتیشی: “چوارچێوەی هەماهەنگی” هەوڵ دەدات ئەم ویستە نایاساییە سەپێندراوە بوەستێنێت و ڕێگری لەم پێشێلکاریە سیاسی و یاساییانە بکات.
لێدوانەکان