مەبەستی سعودیە لە پێشنیاری ڕاگرتنی پێکدادانەکان لە ‘مأرب’ی یەمەن چیە؟

چوارشەممە 7 نیسان 2021 - 16:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=578

هەواڵە تایبەتەکان: سعودیە بۆ ئەوەی شار و ناوچەی “مأرب”ی یەمەن لە دەست نەدات، بە نێوەندگیری باڵیۆزی سوێد پێشنیارێک بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکان لەو ناوچەیە گەیاندووەتە ئەنسارۆڵڵا.

هەواڵە تایبەتەکان: سعودیە بۆ ئەوەی شار و ناوچەی “مأرب”ی یەمەن لە دەست نەدات، بە نێوەندگیری باڵیۆزی سوێد پێشنیارێک بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکان لەو ناوچەیە گەیاندووەتە ئەنسارۆڵڵا.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی سعودیە، باڵیۆزی سوێد لە یەمەن بەیاننامەیەک بڵاو کردووەتەوە کە باس لە ئەگەری رێککەوتنێکی هاوشێوەی رێککەوتنی حەدیدە (رێککەوتنی ستۆکهۆڵم) بۆ مأرب دەکاتەوە.

باڵیۆزی سوێد لە بەیاننامەیەکدا ووتویەتی بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ستۆکهۆڵم بە پاڵپشتی وڵاتەکەی لە کەنار ئاوییەکانی ڕۆژئاوای یەمەن، ڕێگری لە دروست بوونی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لە حەدیدە کراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا هاوپەیمانی سعودیە بە بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی حەدیدە وەک کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و رێگەپێدان بە هاتنی کەشتیەکانی سووتەمەنی بۆ کەنار ئاوییەکانی حەدیدە و.. ، پابەند نەبووە و رۆژانە سەدان جار ئاگربەس لەو ناوچەیە پێشێل دەکرێت.

پێشنیارە هاوکاتەکەی سعودیە لەگەڵ دانوستانەکانی عومان و هەروەها پێکدادانەکانی مأرب، دەریدەخات کە سعودیە تەواوی هەوڵەکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ڕێگری کردن لە لەدەستدانی دوایین پێگەکانی لە مأرب.
بە جۆرێک ئەوان لە هەوڵی ئەوە دان تا رێککەوتنی مأرب بکرێت بە بناغەیەک بۆ رێککەوتنی گشتی یەمەن؛ بەڵام ئەوەی دیارە مەبەست لەم بابەتە سەرقاڵ کردنی ئەنسارۆڵڵایە لەلایەن سعودییەکانەوە، لەکاتێکدا ئەنسارۆڵڵا توانیەتی تا دووری ١٠ کیلۆمەتر نزیکی مأرب ببێتەوە و دەتوانێت بە وازهێنان لە دانوستان و بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک کۆنترۆڵی مأرب بگرێتە دەست.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *