پەرلەمانی نوێی عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە دەکات؟
عەلی تورکی ئەلجەمالی کاندیدی سەربەخۆی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە فراکسیۆنە سیاسییەکانی دژ بە بوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق داوا دەکەن دۆسیەی کشانەوەی ئەو هێزانە لە پەرلەمانی نوێ بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
ناوبراو ئاماژەی بە بڕیارەکەی پەرلەمانی پێشوو و راسپاردنی حکومەتی مستەفا کازمی بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان بەپێی خشتەیەکی کاتی کرد و گوتی حکومەتی ئێستا ئەم بابەتەی پشتگوێخستووە.
ئەلجەمالی ئەوەشی خستەڕوو کە فراکسیۆنە سیاسییەکانی دژ بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جارێکی تر کەیسەکە دەخەنە بەرنامەی کارەوە و بە جدی داوای بەدواداچوون لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق دەکەن.
پێشتر ئەحمەد عەبدولحوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند بوو کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق درۆیەکی بێ بنەما بوو کە لەلایەن حکومەتی عێراق و ئەمریکییەکانەوە باس کرا.
لێدوانەکان