ڕووداوەکانی فەڵەستین، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند، حەماس داگیرکەرانی ئیسرائیلی ناچار بە ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان دەکات.
-بەگوێرەی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان، سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین دوو مووشەکیان ئاراستەی کەناراوەکانی تەلئەبیب کردووە.
-تەلەڤیزیۆنی ئەلئەقسا-ی سەر بە حەماس بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی خۆڕاگری حەماس دوو مووشەکی سام٧ـیان ئاراستەی هێلیکۆپتەرەکانی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای شاری غەزە کردووە.
-بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنجومەنی نیشتمانی کەسوکاری شەهیدانی فەلەستین، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣٥٧ فەلەستینی بەهۆی هێرشی جۆراوجۆرەکانی هێزە داگیرکەرەکانەوە کوژراون.
-فەڵەستینیەکان بە دانانی وێنەکانی شەهید حاج قاسم سولێمانی لە شەقامەکان و گۆڕەپانەکانی غەزە، دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئەو کەسایەتیان بەرز ڕاگرت.
-ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند، حەماس داگیرکەرانی ئیسرائیلی ناچار بە ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان دەکات.
-ئەنجومەنی دیلە فەلەستینیەکان ڕایگەیاند کە هیشام ئەبو هواش دیلکراوی فەلەستینی دوای ١٤١ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، ئازاد دەکرێت.
-سەرایا ئەلقودس، باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕێپێوانێکی سەربازییان لە کەرتی غەزە بەبۆنەی سەرکەوتنی هیشام ئەبو هواش ئەنجامدا.
-سەرچاوە باڵاکانی میسری ئاشکرایان کرد کە گروپە خۆڕاگرییەکان بە سەرۆکایەتی حەماس و بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ناڕازین لە بەردەوامی داگیرکاریی ئیسرائیل و دواخستنی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەزە.
لێدوانەکان