هێرشی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر تاڵیبان لە پەنجشیر

پێنجشەممە 6 كانونی دووه‌م 2022 - 08:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=5672

١٥ ئەندامی تاڵیبان لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان لە پارێزگای پەنجشیر، کوژران و برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی پەنجشیر، هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بە فەرماندەیی حامد سەیفی لە ناوچەی دەشتەکی شارۆچکەی عەنابە لە پارێزگای پەنجشیر هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی تاڵیبان. لەم هێرشەدا کە بە چەکی سووک و نیچمە سووک ئەنجام دراوە، حەوت کەس لە ئەندامانی تاڵیبان کوژراون و سێ ئەندامی دیکەش برینداربوون.

هێرشەکە لە کاتێکدا دێت کە هێزەکانی ئەحمەد مەسعود ڕۆژی دووشەممە ٣ی کانوونی دووەم ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی تاڵیبانیان بە ئار پی جی لە عەنابە کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ئۆتۆمبێلی تاڵیبان تێکشکێنرا و سەرجەمی سەرنشینەکانی کوژران و برینداربوون.

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفغانستان، هێرشەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر تاڵیبانیش زیادی کردووە. ئەم زیادبوونە لە کاتێکدا دێت کە زەبیحوڵڵا موجاهید گوتەبێژی گروپی تاڵیبان هێرشی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر تاڵیبانی بە مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتی ئەو گروپە زانیوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *