تێکشکاندنی شەشەمین درۆنی وینگ لۆنگی هاوپەیمانی سعودیە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە

چوارشەممە 5 كانونی دووه‌م 2022 - 19:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=5646

شەشەمین درۆنی وینگ لۆنگی هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی ئیدارەی عیسلان لە پارێزگای شبوە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا تێکشکا.

بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، درۆنەکە سەر بە ئیمارات بووە و بە مووشەکێکی زەمین بۆ هەوای ئەنساروڵڵا کراوەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی و بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەمە شەشەمین درۆنی وینگ لۆنگی هاوپەیمانی سعودیە (دروست کراوی وڵاتی چین) ـە کە لە ئاسمانی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت.

وردەکاری تێکشکاندنی شەش درۆنەکە بەم شێوەیە:

١- یەکەم درۆن سەر بە ئیمارات لە ناوچەی خولانی سەر بە پارێزگای سەنعا لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٦
٢- دووەم درۆن سەر بە ئیمارات لە پارێزگای سەعدە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩
٣- سێیەم درۆن سەر بە عەرەبستانی سعودی لە ئیدارەی حیرانی سەر بە پارێزگای حەجە و لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
٤- چوارەم درۆن سەر بە سعودیە لە باکوری پارێزگای سەعدە و لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١
٥- پێنجەمین درۆن سەر بە سعودیە لە ئیدارەی کەتاف کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای سەعدە و لە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢١
٦- شەشەمین درۆن سەر بە ئیمارات لە ئیدارەی عیسلان کە دەکەوێتە پارێزگای شبوە و لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *