هیشام ئەبو هواش کۆتایی بە مانگرتنی لە خواردن هێنا

چوارشەممە 5 كانونی دووه‌م 2022 - 14:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=5643

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام‌؛ ئەنجومەنی زیندانییە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند کە هیشام ئەبو هواش دیلکراوی فەڵەستینی دوای ١٤١ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

دوای ١٤١ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن داواکاری گشتی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی لەبەرامبەر ئیرادەی هیشام ئەبو هواش تەسلیم بوو و بڕیاری بە ئازادکردنی ناوبراو لە ٢٦ی مانگی داهاتوو دا.
دوای ئەم هەنگاوە دانیشتوانی شاری ئەلخەلیل لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) ڕژانە سەر شەقامەکان و ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا.
هیشام ئەبو هواش تەمەن ٤٠ ساڵان دانیشتووی شاری ئەخلیلە کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لەلایەن داگیرکەرانی ئیسرائیلەوە دەستگیرکرا.

شایانی باسە دوای هەڕەشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی خۆڕاگری فەڵەستین، لە کۆتاییدا زایۆنیستەکان لە ترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێی لەگەڵ غەزە، ناچاربوون بڕیار بە ئازادکردنی هیشام ئەبو هواش بدەنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *