بۆ دووەم ڕۆژی بەدوای یەکدا بە ڕۆکێت هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا
پێگەکانی هێزە ئەمریکییەکان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزوری سوریا کرایە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆ، هێرشی ڕۆکێتی کرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر. دوای هێرشەکە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا وەک وەڵامدانەوەیەک شوێنی هێرشەکەیان لە دەوروبەری شاری ئەلمەیادین بە تۆپخانەکانی کردە ئامانج.
رۆژی رابردوو هەروەها هەواڵی هێرشێکی ڕۆکێتی بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لەلایەن چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنەوە بڵاوکرایەوە، کە دوای بەدواداچوونەکان، سەرچاوەی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” هێرشی ڕۆژی رابردووی پشتڕاستکردەوە.
بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر وەک شوێنێک بۆ مەشق و مانۆڕی سەربازی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) بەکاردێت. هەروەها ئەم بنکەیە بە یەکێک لە سەرەکیترین بنکەکانی هێزە ئەمریکییەکان لەسەر خاکی سوریا هەژمار دەکرێت.
لێدوانەکان