سێیەمین پێکدادانی سنوری تاڵیبان، ئەمجارەیان لەگەڵ تورکمانستان

چوارشەممە 5 كانونی دووه‌م 2022 - 01:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=5628

بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی سەر بە پارێزگای جوزجان، ژمارەیەک پاسەوانی سنووری تورکمانستان بوونەتە قوربانی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پاسەوانانی سنووری تاڵیبان لە قەزای خەماب سەر بە پارێزگای جوزجان هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری سووتەمەنی تورکمانستان. هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە تورکمانیەکە.
دوای ڕووداوەکە چەکدارانی تاڵیبان تەقەیان لە پاسەوانانی سنووری تورکمانستان کردووە و ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان و شەش سەربازی تورکمانستان کوژران و برینداربوون.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەو پێکدادانانە دوای ئەوە ڕوویداوە کە پاسەوانەکانی سنووری تورکمانستان هاوڵاتییەکی ئەفغانیان کوشتووە و تاڵیبانیش وەک تۆڵەسەندنەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزە تورکمانییەکانەوە.

ئەمە سێیەمین پێکدادانی تاڵیبانە لەگەڵ پاسەوانە سنوورییەکانی وڵاتانی دراوسێ ئەفغانستان. تاڵیبان لە چەند مانگی ڕابردوودا لەگەڵ ئێران لە سنورەکانی پارێزگای نیمروز و لەگەڵ پاکستان لەسەر سنوورەکانی پارێزگای نەنگەرهار و کۆنەر پێکدادانیان کردووە. نەشارەزایی و بێ ئاگایی هێزە سنوورییەکانی تاڵیبان لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پرسەکان، هۆکاری سەرەکی ئەم گرژیانەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *