ململانێ ناوخۆییەکان؛ کێشەی نوێی تاڵیبان

سێشەممە 4 كانونی دووه‌م 2022 - 10:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=5577

بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزەکانی تاڵیبان لە پارێزگای پەنجشیر، ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان کوژران و فەرماندەیەکیش بێسەروشوێنە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام‌؛ بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، بەهۆی پێکدادانە ناوخۆییەکانی گروپی تاڵیبان، لەلایەن ژمارەیەک لە تاڵیبانی قەندەهار و ئەرزگان هێرش کراوەتە سەر فەرماندەیەکی تاڵیبان لە بەدەخشان و نابراو بێسەروشوێنەکان کراوە. ئەم پێکدادانە هەروەها بووەتە هۆی بێسەروشوێن بوونی چەندین چەکداری دیکەی ئەو گروپە. بەپێی زانیارییەکان، فەرماندە بێسەروشوێنەکەی تاڵیبان لەگەڵ سەد چەکداری دیکەی ئەو گروپە لە شارۆچکەی پەریان لە پارێزگای پەنجشیر جێگیر کرابوونەوە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی رابردوو دووشەممە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان لە ناوچەی ١١ی شاری کابوڵ بە بۆمبێکی چێندراوەوە کراوەتەوە ئامانج کە بە هۆیەوە ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان برینداربوون.

لە پارێزگای تەخاریش چەکدارانی تاڵیبان لە دوای سکاڵایەکی دانیشتووی شارۆچکەی ئەشکمش لە ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیسی حکومەتەوە، ئەفسەرەکە دەستگیر دەکەن، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی شەڕ و پێکدادان و بەهۆیەوە ئەندامێکی تاڵیبان دەکوژێت و ئەندامێکی دیکەش بریندار دەبێت.

جێی باسە دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، زۆرێک لە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی پێشوو یان دەستگیرکراون یان بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان بۆ نوسینگەکانی تاڵیبان بانگهێشت کراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *