بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغدا + وێنەکان
دووشەممە 3 كانونی دووهم 2022 - 15:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=5528
پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە بنکەی ڤیکتۆریا لە تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرایە ئامانجی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی زانیارییەکان لەم هێرشەدا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئینتحاری بەکارهاتووە و بەشی ناوخۆیی هێزەکانی سوپای ئەمریکا کراوەتە ئامانج. ئەوەی لە وێنەکان دیارە لەسەر لاشەی درۆنەکانی «عملیات ثأر القاده» (ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی فەرماندەکان) نووسراوە.
تا ئێستا لە زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە هیچ زانیاریەکی بڵاو نەکراوەتەوە.
لێدوانەکان