جولانی داوای لابردنی ناوی بەرەی نوسرە لە لیستی تیرۆری کردووە
هەواڵە تایبەتەکان: “ابومحمد الجولانی” سەرکردەی رێکخراوی “جبهه النصره” داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە ناوی ئەم رێکخراوە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.
هەواڵە تایبەتەکان: “ابومحمد الجولانی” سەرکردەی رێکخراوی بەرەی نوسرە (جبهه النصره) داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە ناوی ئەم رێکخراوە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.
لە درێژایی ئەو دانیشتنەی کە رۆژنامەوانی ئەمریکی مارتین سمیس لە ماوەی گەشتەکەی بۆ سوريا و ئیدلب لە ساڵی رابردوو ئەنجامی دا بوو و هەندێک لە بەشەکانی لەم دواییەدا بڵاو کراوەتەوە، “الجولانی” ووتویەتی بەرەی نوسرە (جبهه النصره) هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنی یان ئابووری بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان وڵاتانی ڕۆژئاوایی نیە و ئەم وڵاتانە دەبێت پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیان لەگەڵ بەرەی نوسرە بکەنەوە.
جولانی هەروەها وتوویەتی: ئەوەی کە ناوی من لە لیستی تیرۆر دایە کارێکی سیاسی و ناڕەوایە و بەرەی نوسرە هیچ کات هێرش ناکاتە سەر وڵاتانی ڕۆژئاوا.
جولانی لەگەڵ ئاماژە دانی بە جیابوونەوەی بەرەی نوسرە لە رێکخراوی ئەلقاعیدە، ووتویەتی: تەنانەت لە سەرەتای گەیشتنمان بە ئەلقاعیدە، هەندێک کەس پاڵپشتیان لە ئەنجام دانی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا نەبوون.
سەرکردەی “بەرەی نوسرە(جاران)” و تەحریرشام (ئێستا)، دەسبەسەرکردنی رۆژنامەوانان و چالاکوانانی مەدەنی و ئەشکەنجەیان لە زیندانەکان ڕەتکردووەتەوە و ئەم هەواڵانەی بە پڕۆپاگەندە ناوی بردووە.
لێدوانەکان