ئامادەباشی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستین

شەممە 1 كانونی دووه‌م 2022 - 21:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=5482

لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی دیلە فەڵەستینیەکە، کەتیبەکانی ئەلقەسام، سەرایا ئەلقودس، کەتیبەکانی شەهیدانی ئەلئەقسا و کەتیبەکانی شەهید ئەبو عەلی مستەفا لە کەرتی غەزە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرچاوەیەکی مەیدانی بە “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ڕاگەیاند: دوابەدوای تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی هیشام ئەبو هواش دیلکراوی فەڵەستینی، سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەگەڵ خستنە حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانییەوە، فەرمانی کرد هەندێک لە بنکە سەربازییەکان لە کەرتی غەزە چۆڵ و تەواوی مەشقە سەربازییەکانی ئەو هێزانە ڕابگیرێت.

کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس، کەتیبەکانی شەهید ئەبو عەلی مستەفا باڵی سەربازی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین و کەتیبەکانی شەهیدانی ئەلئەقسا باڵی سەربازی بزوتنەوەی فەتحیش فەرمانی ئامادەباشی بەهێزەکانیان کردووە.

جێی باسه که دوای ١٣٨ ڕۆژ مانگرتن لەخواردن بارودۆخی تەندروستی هیشام ئەبو هواش دیلکراوی فەڵەستینی بەرەو خراپی دەڕوات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *