ئینفۆگرافیک: گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی

هه‌ینی 31 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=5399

دوای تیرۆرکردنی شەهید حاج قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، تا ئێستا ١٨ گروپی نوێی خۆڕاگری عێراقی بوونی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی لە عێراق ڕاگەیاندووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و چەندین کەسی دیکە لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا شەهید کران. دوای ئەو ڕووداوە، گروپەکانی بەرخۆدان و چەندین کەسایەتی دیاری ناوچەکە، لەگەڵ ئیدانەکردنی ئەو کردەوەیە، هەڕەشەی وەڵامدانەوەیان لە ئەمریکا کردەوە.

گەل و گروپەکانی عێراقی بە لەبەرچاوگرتنی تاوانەکانی ساڵانی رابردووی ئەمریکا بەرامبەر بە هاونیشتیمانیان و بەردەوام پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیان لەلایەن ئەمریکاوە، داواکارییەکانیان بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە لە عێراق چڕتر و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدانیان لە ئەمریکا کردەوە.

هەر بۆیە و دوای ماوەیەکی کەم لەم تاوانە، چەندین گروپی بەرخۆدانی عێراقی دامەزران. ئەم گروپانە ئامانجی سەرەکی خۆیان بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە تەواوی ناوچەکانی عێراق تا دەرکردنی تەواوەتی ئەمریکا لە عێراق، ڕایانگەیاندووە.

تا ئێستا ١٨ گروپی بەرخۆدانی عێراقی ئامادەیی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا ڕاگەیاندوە کە ناوەکانیان وەک خوارەوەیە:.
١- گروپی بەرخۆدانی قاصم الجبارین
٢- گروپی بەرخۆدانی اصحاب کهف
٣- گروپی بەرخۆدانی سرایا اولیاء الدم
٤- گروپی بەرخۆدانی فصیل المقاومه الدولیه
٥- گروپی بەرخۆدانی سرایا ثوره العشرین الثانیه
٦- گروپی بەرخۆدانی عصبه الثائرین
٧- گروپی بەرخۆدانی اولو العزم
٨- گروپی بەرخۆدانی کتیبه السابقون
٩- گروپی بەرخۆدانی لواء خیبر
١٠- گروپی بەرخۆدانی ثار المهندس
١١- گروپی بەرخۆدانی قوات ذوالفقار
١٢- گروپی بەرخۆدانی ابالفضل العباس
١٣- گروپی بەرخۆدانی سرایا المنتقم
١٤- گروپی بەرخۆدانی الشهید کریم درعم
١٥- گروپی بەرخۆدانی لواء منتقمون
١٦- گروپی بەرخۆدانی لواء الثائرین

١٧- گروپی بەرخۆدانی سەرایا ئەبابیل

١٨- گروپی بەرخۆدانی تەشکیل وارسین

لە ساڵی ٢٠٢١دا گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ٢٦١ هێرشیان کردووەتە سەر ئەمریکا و بەرژەوەندیەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی عێراق. زۆربەی ئەو هێرشانە بەشێوەی بۆمبی چێندراو دژی کاروانەکانی لۆجستی ئەمریکی ئەنجامدراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *