لە ساڵی ٢٠٢١دا چەند هاوڵاتی سەعدە لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە کوژراوە؟

هه‌ینی 31 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 19:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=5395

بەگوێرەی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی پارێزگای سەعدە، لە ئەنجامی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان، ١٤٨٣ کەس بوونەتە قوربانی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی پارێزگای سەعدە، لە ئەنجامی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سەعدە لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٢٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون کە ٢٧ ئافرەت لەنێویاندایە .

لەو ژمارەیە هەروەها ٢١٧ کەسیان لە پەنابەران و خەڵکی وڵاتانی ئەتیۆپیا، سودان، سۆماڵیا و پاکستانن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ژمارەی قوربانیان ساڵی ڕابردوو ٦٩٥ کەس بووە، کە ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *