هۆشداری فەڵەستینیەکان بە ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە ئەبو هواش

هه‌ینی 31 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 15:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=5391

گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لە رێگای میسرەوە پەیامێکی هەڕەشەئامێزیان سەبارەت بارودۆخی زیندانی فەڵەستینی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی ناردەوە.

گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستین بە بەرپرسانی میسریان ڕاگەیاند کە دۆخەکە بەرەو گرژی دەڕوات و هیشام ئەبو هواش لە لێواری مردندایە.
هاوکات شاندێکی پزیشکی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین جەختیان لەوە کردەوە کە تەندروستی هیشام ئەبو هواش زۆر خواپە و ئەگەری ئەوە هەیە خراپترین ڕووداو ڕووبدات.

شاندە پزیشکیەکە کە بۆ پشکنینی تەندروستی ئەبو هواش چووە نەخۆشخانەی “ئاسف هارویا”، جەختیکردەوە کە زیندانی ئەبو هواش کێشەی بینین و قسەکردن و هەروەها لاوازی لە ماسولکەکانی بۆ دروست بووە و تەنانەت کەسە نزیکەکانی بە باشی نایناسێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی زیندانییە فەلەستینییەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی ئەبو هواش دەربڕی و بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەبو هواش لە نەخۆشخانەیەکی ئیسرائیل لە دۆخێکی سەختی تەندروستی دایە.

ئەبو هواش یەکێکە لە نزیکەی ٦٠ زیندانی ئیداریی ڕژێمی زایۆنستی کە لە دژی سیاسەتی دەستبەسەرکردنی ئیداریی مانی لە خواردن گرتووە.

دەستبەسەرکردنی ئیداری ڕێگە بە زایۆنیستەکان دەدات کە زیندانیەکی بە بێ دادگاییکردن بۆ ماوەیەکی بێسنوور زیندانی بکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *