هێرشی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر تاڵیبان لە کاپیسا و پەنجشیر
هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بینای شارەوانی حسەی دووەم لە پارێزگای کاپیسا و ئۆتۆمبێلێکی تاڵیبان لە شارۆچکەی رخە لە پارێزگای پەنجشیریان کردە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، بینای شارەوانی حسەی دووەم لە پارێزگای کاپیسا، لەلایەن هێزەکانی ئەحمەد مەسعودەوە کرایە ئامانج.
بەرپرسانی تاڵیبان لە پارێزگای کاپیسا ڕەتیانکردەوە وردەکاریی لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە بڵاو بکەنەوە. لەم بارەیەوە سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کە لە ئەنجامی هێرشەکە سێ ئەندامی تاڵیبان کوژراون و دووی دیکەش برینداربوون.
هەندێک لە سەرچاوە خۆجێییەکان لە تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی تاڵیبان لە شارۆچکەی رخە لە پارێزگای پەنجشیر هەواڵیان داوەتەوە.
هێرشەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لەژێر ناونیشانی “بەرەی خۆڕاگری نیشتمانی” لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە میدیاکان و بەرپرسانی بیانی و ناوخۆیی نکۆڵی لە هەبوونی ئەو بەرەیە لە ئەفغانستان دەکەن. زامیر کابولۆڤ، نوێنەری تایبەتی ڕووسیا لە ئەفغانستان، بەم دواییانە هەبوونی ئەو بەرەی تایبەت بە سوشیال میدیا زانیوە و جموجوڵەکانیان بە ناڕاست ناوبردووە.
لەلایەکی ترەوە گروپی تیرۆریستی داعش بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوە و بەرپرسیارێتی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی باکوری شارۆچکەی ئاریا لە نزیک بینای وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبانی ڕاگەیاندوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکە شۆفێرێکی مەدەنی گیانی لەدەستدا.
لێدوانەکان