جموجۆڵەکانی دوو مانگی ڕابردووی داعش لە عێراق + ئامار

پێنجشەممە 30 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 15:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=5361

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش ٨٥ هێرشی تیرۆریستیان دژی هێزە سەربازییەکان و خەڵکی سڤیلی عێراق ئەنجام داوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تیرۆریستانی داعش بە زیادکردنی جموجۆڵەکان و هێرشە تیرۆریستییەکانیان لە عێراق، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە سەربازییەکان و خەڵکی سڤیلیان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کردووەتە قوربانی. ئەم هێرشانە تا ئەو ڕادەیە ڕووی لە زیادبوون کرد کە موستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکی ئەرکان سوپا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئەو وڵاتەی ناچارکرد لە دیدارێکیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تاوتوێکردنی دوایین بارودۆخی پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا ڕێگا چارەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بدۆزنەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ناوەند و پێشمەرگە لەو ناوچانە دەستی پێ کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەوانە سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینیان لەناوچە گوماناوییەکان و کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە ئەنجام داوە. هێرشکردنە سەر بارەگای سوپا، حەشدی شەعبی، پێشمەرگە و ئەنجامدانی بۆسە لە دژی ئەو هێزانە و سووتاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و ڕفاندنی ژمارەیەک هاوڵاتی و ئەفسەری عێراقی و شەهیدکردنیان، بەشێکن لە کردەوە تیرۆریستیانەی داعش لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا.

هێرشە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئەوە نیشان دەدات کە شەڕی دژی داعش پێویستی بە گۆڕینی پلان و جێبەجێکردنی تاکتیکی سەربازی نوێیە.

زۆرترین ژمارەی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی داعش کە لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا لە عێراق ئەنجام دراوە، تایبەتە بە پارێزگای دیالە. ئەو گروپە تیرۆریستییە بە ئەنجامدانی ٣٥ هێرشی تیرۆریستی لە دیالە، ئەم پارێزگایەی کردووەتە نائارامترین پارێزگای عێراق. پارێزگای کەرکوکیش بە ٢٢ هێرش لە پلەی دووەمی ئەم ریزبەندی دایە.

ژمارەی هێرشە تیرۆریستییەکانی گروپی داعش لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو لە پارێزگاکانی عێراق وەک خوارەوەیە:
١- دیالە: ٣٥ هێرش
٢- کەرکوک: ٢٢ هێرش
٣- ئەنبار: ٩ هێرش
٤- سەلاحەدین: ٨ هێرش
٥- نەینەوا: ٩ هێرش
٦- بەغدا: ٢ هێرش

بە پێی گەیشتنی وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەگەری ئەوە هەیە ئەمریکا بە پشتیوانی زیاتری گروپی داعش و بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپە هەوڵ بدات حکومەتی عێراق ناچار بکات بە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەدا.
زیادبوونی چالاکیە میدیاییەکانی داعش و بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو تاوانانە بۆ زیاتر دەرخستنی مەترسییەکانی ئەو گروپە، ڕەنگە لە ئەنجامی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان بووبێت!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *