تورکیا چەک و کەلوپەلی سەربازی بۆ یەمەن ناردەوە
هەواڵە تایبەتەکان: “خالد القملی” فەرماندەیەکی هێزەکانی مەنسوور هادی بۆ وەرگرتنەوەی چەکی تورکی کە ڕۆژی رابردوو گەیشتووەتە بەندەری سومالی، گەیشتە موگادیشو پایتەختی ئەو وڵاتە.
هەواڵە تایبەتەکان: “خالد القملی” فەرماندەیەکی هێزەکانی مەنسوور هادی بۆ وەرگرتنەوەی چەکی تورکی کە ڕۆژی رابردوو گەیشتووەتە بەندەری سومالی، گەیشتە موگادیشو پایتەختی ئەو وڵاتە.
“خالد القملی” لەم سەفەرەدا لەگەڵ یەکێک لە فەرماندەکانی یەکەی دەریای سومالی دیدار و گفتوگۆی ئەنجام دا و دوپاتی لەسەر بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی سومالی و حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی کردەوە.
چەکی تورکی لەلایەن کەشتییەکی بارهەڵگر کە هەڵگری نزیکەی ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەکی جۆراوجۆر بووە، گەیشتووەتە بنکەی سەربازی تورکیا لە کەنار ئاوییەکانی موگادیشو پایتەختی سومالی.
پێشبینی دەکرێت گواستنەوەی ئەم کەلوپەلە سەربازییە لە رۆژانی داهاتوو بۆ ناوچەی “احور” لە باشوری وڵاتی یەمەن ئەنجام بدرێت.
ئەمە یەکەم جارە کە کەلوپەلی سەربازی تورکیا بۆ یەمەن دەگوازرێتەوە، لەکاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم بابەتە بێ دەنگی هەڵبژاردووە.
پێشتریش هەندێک سەرچاوە باس لە ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سعودیە و بەشداریان لە پێکدادانەکانی مأرب لە یەمەنیان کرد بوویەوە کە هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراو لەسەر ئەم بابەتە بڵاو نەکراوەتەوە.
لێدوانەکان