هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر چەند ئامانجێک لە کەرتی غەزە
دوای بە ئامانجگرتنی بەڵێندەرێکی وەزارەتی بەرگری رژێمی زایۆنیستی لەلایەن خۆڕاگری فەڵەستینەوە لە کەرتی غەزە، سوپای ئەو رژێمە هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە غەزە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمڕۆ چوارشەممە بەڵێندەرێکی وەزارەتی بەرگری رژێمی زایۆنیستی لەلایەن قەناسێکی هێزەکانی خۆڕاگری فەڵەستینەوە کرایە ئامانج و دوای برینداربوونی بە هەلیکۆپتەرێک گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی “برازیلای” لە عەسقەلان.
لەبەرامبەردا سوپای رژێمی زایۆنیستی چەند خاڵێکی سەربازی هێزەکانی خۆڕاگری فەڵەستین لە کەرتی غەزەیان کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی مەیدانی بە “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ڕاگەیاند: هیچ کام لە هێزەکانی خۆڕاگری لەهێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بریندار نەبوون، بەڵام سێ جوتیاری فەلەستینی لەو هێرشانەدا برینداربوون کە بۆ نەخۆشخانەی بەیت حانون گوازراونەتەوە. هەروەها سوپای ڕژێمی زایۆنستی فەرمانی چۆڵکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی نزیک سنوورەکانی کەرتی غەزە داوە.
لێدوانەکان