عامری: مانەوەی هێزە شەڕکەرە بیانییەکان لەژێر هیچ ناونیشانێکی قبوڵ ناکەین
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کە هاوکات یەکێکە لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە جەختیکردەوە کە ئێمە مانەوەی هیچ هێزێکی شەڕکەری بیانی بە هیچ ناو و پاساوێکی قبوڵ ناکەین.
هادی عامری لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر کشانەوەی هەموو هێزە شەڕکەرەکانی بیانی لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ کردەوە.
ناوبراو گوتیشی، دەبێت تەواوی ئەو بنکانەی کە هێزە بیانییەکان تێیدا کار دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ ڕادەستی سوپای عێراق بکرێن.
بەگوتەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، پێویستی بە هەبوونی هەر ڕاهێنەر و ڕاوێژکارێکی لەلایەن فەرماندە باڵاکانی سوپای عێراقەوە بە دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی، دیاری دەکرێت.
عامری ووتی: هاتن و چوونەدەرەوەی ڕاوێژکار و هێزە تەکنیکی و ڕاهێنەران دەبێت بەپێی یاسا و بە ڕێزگرتن لەسەروەری عێراق ئەنجام بدرێت.
قەیس خزعەلی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق هەروەها ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو لە لێدوانێکیدا دوپاتی کردبوویەوە کە مانەوەی ٢ هەزار و ٥ سەد ڕاوێژکاری ئەمریکی لە عێراق قبوڵکراو نیە.
لێدوانەکان