هێرشی داعش بۆ سەر تاڵیبان لە کابوڵ و قۆندوز

سێشەممە 28 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 20:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=5284

چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش ئەندامێکی تاڵیبانیان لە شاری قۆندوز تیرۆر کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەمدا ئەندامێکی تاڵیبانیان لە ناوچەی چەرمگەری شاری قۆندوز تیرۆر کردووە.

داعش هەروەها بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕۆژی رابردوو ٢٧ی کانوونی یەکەم بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی تاڵیبان لە گەڕەکی چارراهی لە ناوچەی ٤ی کابوڵ ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە هێرشەکەدا شەش ئەندامی تاڵیبان بوونەتەوە قوربانی.
ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کە بەهۆی هێرشەکە سێ کەس بریندار بوون.

هاوکات لەگەڵ کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان، هێرشەکانی داعش و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود کە لەژێر ناونیشانی “بەرەی خۆڕاگری نەتەوەیی” کاردەکەن، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە زیادبوون کردووە. ئەم هێرشانە کێشەی ئەمنی نوێیان بۆ تاڵیبان دروستکردووە کە لە ماوەیەکی درێژدا دەسەڵاتی ئەو گروپەی لە ئەفغانستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *