هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بەندەری لازقیەی سوریا + وێنەکان

سێشەممە 28 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 12:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=5252

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر بەندەری لازقیە لە سوریا.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا، کاتژمێر ٣:٢٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوێشتنی چەندین مووشەکەوە لە دەریای ناوەڕاست، بەندەری لازقیەیان کردووەتە ئامانج کە بە هۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووە.

لە ٧ی کانوونی یەکەم هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە هێرشێکی هاوشێوەدا ئەو بەندەرەیان کرد بوو ئامانج کە بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *