هێرشێکی داعش بۆ سەر مزگەوتێکی شیعەکان لە قەندەهار

دووشەممە 27 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 22:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=5249

لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر مزگەوتێکی شیعەکانی شاری قەندەهاری ئەفغانستان، چوار کەس برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەندامێکی گروپی تیرۆریستی داعش بە چەکی سارد هێرشی کردووەتە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئیمام عەلی لە ناوچەی پێنجەمی شاری قەندەهار. لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیرۆریستیەدا چوار کەس لە نوێژخوێنان، لەوانە پێش نوێژی مزگەوتە بە سەختی برینداربوون.
بەرپرسە ئەمنییەکانی تاڵیبان لە قەندەهار دەستگیرکردنی هێرشبەرەکەیان ڕاگەیاندووە و ئەندامێتی ئەو کەسەیان لە گروپی تیرۆریستی داعش پشتڕاست کردۆتەوە.
دوای گرتنە دەستی دەسەڵاتی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەمە سێیەمین هێرشی تیرۆریستانی داعشە بۆ سەر مزگەوتەکانی شیعە مەزهەبەکان لە ئەفغانستان، کە دووانیان لە شاری قەندەهار و یەکێکیشیان لە شاری قۆندوز ڕوویان داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *