سەرەڕای بڕوای قووڵ و تەواومان لە هەبونی ساختەکاری لە هەلبژاردنەکان، پابەندین بە بڕیاری دادگا
هادی عامری: لەگەڵ ئەوەی بڕوای قووڵ و تەواومان بەوەیە کە پرۆسەی هەڵبژاردن ساختەکاری و دەستکاریکراوە، لەبەر پاراستنی سەقامگیریی عێراق لە ڕووی ئەمنی و سیاسییەوە، پابەندین بە بڕیاری دادگای فیدراڵ.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕۆژی دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی ئەو هاوپەیمانییە بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند، لەبەر پاراستنی سەقامگیری عێراق لە ڕووی ئەمنی و سیاسییەوە، پابەندین بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ڕەتکردنەوەی تانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
ناوبراو ووتی: لە سۆنگەی ئەوپەڕی سووربوونمان لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و یاسا و ترسمان لە سەقامگیریی عێراق لە ڕووی ئەمنی و سیاسییەوە، باوەڕبوونمان بە پرۆسەی سیاسی و رێچکەی دیموکراسی لە رێگەی ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات لە رێگەی سندووقەکانی دەنگدان، پابەندین بە بڕیاری دادگەی فیدڕالی.
هادی عامری جەختیشی کردەوە: لەگەڵ ئەوەی بڕوای قووڵ و تەواومان بەوەیە کە پرۆسەی هەڵبژاردن ساختەکاری و دەستکاریکراوە، هەروەها ئەو تانەشی پێشکێش بە دادگەی فیدڕالیمان کردبوو لۆژێکی و قبووڵکراو بوو، ئەگەر پێشکێشی هەر دادگەیەکی دەستووری لە هەر وڵاتێک بکرایە، ئەوا بەس بوو بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دووپاتی دەکەینەوە کە پابەندین بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی، کە رووبەڕووی گوشاری زۆر گەورەی ناوخۆیی و دەرەکی بووەتەوە.
لێدوانەکان