ڕێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵ دەگرین/ بەشداری لە حکومەتی داهاتوو ناکەین
سەید عەمار حەکیم سەرۆکی بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئێمە بڕوامان بە سەروەری یاسا هەیە و هەر بۆیە ڕێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵ لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەگرین. هەرچەندە ڕەخنەی جددیمان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا هەیە.
ناوبراو راشیگەیاندوە، پیرۆزبایی لە براوەكان دەكەین و هانیان دەدەین كە بە لێپرسراوێتییەوە كاربكەن بۆ خزمەتكردنی گەل، هەروەها حكومەتێك پێكبهێنن بە بەشداری سەرجەم لایەنەكان و لەبەردەم گەلی عیراقدا ئامادەی هەڵگرتنی لێپرسراوێتی بێت.
سەرۆکی بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی عێراق جەختیکردەوە کە بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن.
شایانی باسە دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی کانوونی یەکەم، لە دانیشتنێکی تایبەت بە پێداچوونەوەی تانەکانی هەڵبژاردنی عێراق، بە ڕەتکردنەوەی تانەکان، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسندکرد.
لێدوانەکان