ڕاهێنانی سەربازی هاوبەشی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لە غەزە + وێنەکان

دووشەممە 27 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 14:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=5227

ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستپێکردنی ڕاهێنانی “الرکن الشدید٢”ی لە غەزە ڕاگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا کە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی بڵاویکردەوە، هاتووە: ڕاهێنانە سەربازییەکە بە ئامادەبوونی تەواوی گروپە خۆڕاگرییەکان چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و چەندین چالاکی سەربازی بە ئامانجی ئاڵوگۆرکردنی ئەزموون و زانیاری، بەرزکردنەوەی ئاستی توانا و خێرایی هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆن لە نێوان ئەو گروپانەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرش و هەڕەشە جۆراوجۆرەکان ئەنجام دەدرێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختی کردەوە: بەرخۆدان بە پشتیوانی خودا وەک کۆڵەکەی بەهێزی گەل و پیرۆزییەکانمان دەمێنێتەوە.

جێی ئاماژەیە ساڵی ڕابردوو گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین مەشقێکی سەربازیان بەناوی “الرکن الشدید” بۆ ئامادەیی زیاتری ئەو گروپانە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئیسرائیلی ئەنجام دا بوون.

ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی ئەم گروپانەی لەخۆدەگرێت:
كتائب الشهيد عزالدين القسام (حماس) – سرايا القدس (الجهاد الاسلامی) – كتائب شهداء الاقصى (لواء نضال العامودی – جيش العاصفه – مجموعات الشهيد ايمن عوده – كتائب عبدالقادر الحسينی) – تیپ ناصر صلاح الدين (لجان المقاومة الشعبيه) – كتائب المقاومة الفلسطينيه (الجبهه الديمقراطية لتحرير فلسطين) – كتائب الشهيد ابو علی مصطفى (الجبهه الشعبيه لتحرير فلسطين) – كتائب الشهيد جهاد جبريل (الجبهه الشعبيه لتحرير فلسطين – القيادة العامه) – كتائب الانصار( حركه الاحرار الفلسطينية) – كتائب المجاهدین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *