هێرش کرایە سەر شەش کاروانی ئەمریکا لە عێراق

یەکشەممە 26 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 22:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=5217

گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا شەش کاروانی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق کردووەتە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی ئەمڕۆ شەش کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقیان بە ئامانج گرتووە.
ئەم هێرشانە لە بەغدا، بابل و ئەنبار ئەنجام دراون و گروپەکانی “اصحاب الکهف”، “کتیبه السابقون”، “ثار المهندس” و “کتائب ابوالفضل العباس” بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆ گرتووە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” تا ئێستا ٢٠٠ هێرش لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *