عامری: مانەوەی تەنانەت یەک سەرباز یان ڕاوێژکاری ئەمریکی لە عێراق لای ئێمە قبووڵکراو نییە
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دژایەتی خۆی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ژێر ناوی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق ڕاگەیاند.
هادی عامری وتی: ئێمە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پشوودرێژ بووین و سەرەڕای ئەو هەموو دواکەوتنە و کات بە فیڕۆدانەیان، ڕەزامەندی خۆمان لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە تا کۆتایی ساڵی 2021 دەربڕی، ئەمەش ئامانجێکە کە قسەی لە سەر ناکرێت.
ناوبراو وتی: سەروەری نیشتمانیی عێراق هێڵی سوری ئێمەیە و دەبێت ئەمریکییەکان ئەوەی لە سەری ڕێکەوتوون بە تەواوی جێبەجێ بکەن، هیچ فریودان و گۆڕانکاری لە ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکان قبووڵکراو نییە، ئەگەر ئەمریکییەکان لە عێراق بمێننەوە دەبێت تێچووی ئەم بڕیارە هەڵەیە قبووڵ بکەن.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئێمە پێشێلکردنی سەروەری عێراق قبووڵ ناکەین، مانەوەی تەنانەت یەک سەرباز یان ڕاوێژکاری ئەمریکی لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد یان هەریر لای ئێمە قبووڵکراو نییە.
هادی عامری وتی: ئەگەر حکومەتی عێراق پێویستی بە ڕاهێنەری سەربازی و ڕاوێژکار هەیە، دەبێت گرێبەست و ڕێکەوتنێک واژۆ بکات و شوێنی مانەوە، ژمارەی هێزەکان و ئەرک و ڕاسپاردەیان ڕوون بکاتەوە.
جام کوردی
هادی عامری هۆشداری لە ئەگەری نەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەدات
لێدوانەکان