یازدەیەمین درۆنی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن تێکشکا!

شەممە 25 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 21:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=5185

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا درۆنێکی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیەی لە ئاسمانی شارۆچکەی ئەلیەتمە لە باکوری پارێزگای ئەلجوف خستە خوارەوە.

ئەم درۆنە یازدەیەمین درۆنی سیخۆری سکان ئیگلی ـیە کە بە درێژایی شەڕی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت.

یەکەم درۆن لەو جۆرە لە ١٩ی حوزەیران، دووەمیان لە ٢٢ی حوزەیران لە بەرزاییەکانی ئەلمەشجح کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای مأرب، سێیەمیان لە ١٤ی ئاب، چوارەمیان لە ٢٧ی ئەیلول لە ئیدارەی مەدغەل لە پارێزگای مأرب، پێنجەم درۆن لە ٨ی تشرینی دووەم و شەشەم درۆن لە ١٣ی تشرینی دووەم و حەوتەمین درۆن لە ٤ی کانوونی یەکەم و هەشتەمین لە ٨ی کانوونی یەکەم لە ئیدارەی ئەلجوبە لە باشوری پارێزگای مارب و نۆیەمین درۆن لە ١٠ی کانوونی یەکەم لە ئیدارەی سەرواح لەڕۆژئاوای پارێزگای مأرب و دەیەمین درۆن لە ١٦ی کانوونی یەکەم لە ئیدارەی وادی لە پارێزگای مأرب لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا تێکشکاون.

شارۆچکەی ئەلیەتمە دەکەوێتە باکوری پارێزگای ئەلجوف و ناوەندی ئیدارەی خب و ئەلشەعفە کە پاش چەند ڕۆژ شەڕ و پێکدادانی قورس لە ٢٤ی کانوونی یەکەم لەلایەن ئەنساروڵڵاوە کۆنترۆل کرا.

ئینفۆگرافیک : زیانە باڵافڕییەکانی هاوپەیمانی سعودیە و ئەمریکا لە شەڕی یەمەن

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *