پێکدادانی سنووری لەنێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان + ڤیدیۆ

شەممە 25 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 20:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=5180

لە دوای زیادبوونی ناکۆکییە سنوورییەکانی نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان، لە پارێزگاکانی نەنگەرهار و کۆنەر پێکدادانی قورس ڕوویدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای لابردنی بەربەستە سنوورییەکانی پارێزگای نەنگەرهار لەلایەن تاڵیبانەوە، سوپای پاکستان بە ڕۆکێت چەند ناوچەیەکی شارۆچکەی سەرکانو لە پارێزگای کۆنەر کردە ئامانج.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە پێکدادانەکاندا، هەردوولا بە بەکارهێنانی چەکی سووک و قورس پێگەکانی یەکتریان کردووەتە ئامانج. تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لە زیانە گیانی و ماددی ئەو دوو لایەنە بڵاونەکراوەتەوە.

بەپێی لێدوانە هەڕەشەئامێزانەی بەرپرسانی ناوخۆی تاڵیبان بەرامبەر بە پاکستان لە نەنگەرهار، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ململانێیە سنووریانە جددی بێت و تاڵیبان سوور بێت لە کۆنترۆل کردنی بەشێک لە ناوچە جێناکۆکەکان. تاڵیبان لەو بارەیەوە کە ئەو ناوچانە لە سەردەمی ئەشرەف غەنی لەلایەن پاکستانەوە داگیرکراون و دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەفغانستان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *