ڕۆکێتەکانی ئەنساروڵڵا گەیشتە نەجران و جیزان لە سعودیە

شەممە 25 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 19:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=5172

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە هۆی کەوتنە خوارەوەی چەند ڕۆکێتی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە شارەکانی نەجران و جیزان لە سعودیە، دوو کەس کوژران و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکانی شاری نەجران و جیزان، چەند ڕۆکێتی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە گوندێکی نزیک شاری نەجران و ناوچەیەکی پیشەسازی لە شارۆچکەی ئەلسامیتە لە باشوری جیزان کەوتوونەتە خوارەوە. لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی ئەم ڕۆکێتانە دوو کەس کوژراون و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.

شەوی ڕابردوو ٢٤ی کانوونی یەکەم، هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە هێرشێکی مووشەکی ئەنساروڵڵا دایەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم وێنانە، هەواڵەکە رەتدەکرێتەوە.
پێدەچێت ئەم ڕۆکێتانە لە جۆری BM27 ئۆراگان (دروستکراوی سۆڤیەتی پێشوو) بێت کە بەلایەنی کەمەوە مەودای ٣٥ کیلۆمەتریان هەیە. ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ڕۆکێتانە لە ئەنجامی پێکدادانە سنوورییەکانی نێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە تەقێندرا بێتەوە و ئامانجی ئەنساروڵڵا لەو هێرشەدا شارەکانی نەجران و جیزان بوو بێت.

ڤیدیۆ: ئۆپەراسیۆنی پارتیزانی ئەنساروڵڵا لە سنووری جیزان

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *