کوژرانی منداڵان لەلایەن سعودیەوە، ئەمجارە لە مەحویتی یەمەن + وێنەکان

شەممە 25 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 13:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=5142

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە پارێزگای مەحویتی یەمەن، ١٠ کەس بوونە قوربانی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە شەوی رابردوو ٣ جار ناوچە نیشتەجێبووەکانی پارێزگای مەحویتی ـیان بۆردومان کردەوە. لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانە تا ئێستا سێ کەسی سڤیل لەوانە ئافرەتێک و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

هێرشەکانی ئەم دواییانەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بە شێوەی راستەوخۆ و ئەنقەست ناوچە نیشتەجێبووەکان و ژێرخانەکانی یەمەن دەکەنە ئامانج و بەداخەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئیسلامی تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەبووە.

ناوی کوژراوان و برینداران بەم شێوەیە:

١- هناء عبدالله الحوری، ٣٠ ساڵە.
۲- احمد هاشم الحوری، یەک ساڵ و نیو.
۳- احمد سیف غالب الحمیری، ٢٥ ساڵە.

١- حنان یحیی الهاذلی، ٣٥ ساڵە.
۲- منصور عوض الجلالی، ٥٠ ساڵە.
۳- هاشم احمد الحوری، ٤٦ ساڵە.
٤- خلیل احمد الجعدی، ٥ ساڵە.
٥- شفاء احمد الجعدی، ٢ ساڵە.
٦- علی هاشم الحوری، ٢ ساڵە.
۷- آمنه یحیی الضلعی، ٦٠ ساڵە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *