کەوتنە خوارەوەی درۆنێک لە نزیک بارەگای دەزگای هەواڵگری عێراق

پێنجشەممە 23 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=5097

سەرچاوەیەکی ئەمنی هەواڵی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە نزیک بارەگای دەزگای هەواڵگریی عێراق لە ڕۆژئاوای بەغدا ڕاگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەفسەرێکی پۆلیسی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو لە نیوەشەوی ڕابردوو لە ناوچەی مەنسوری ڕۆژئاوای بەغدا لەناکاو کەوتۆتە خوارەوە.

ناوبراو رایگەیاند، شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە تەنیا ١٥٠٠ مەتر لە بارەگای سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق دوورە.

سەرچاوەکە وتیشی: دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە هەڵگری چەک و تەقەمەنی نەبووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *