کوژرانی ژمارەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە هێرشێکی داعش
پێنجشەممە 23 كانونی یهكهم 2021 - 23:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=5094
رێکخراوی حەشدی شەعبی لە گیانلەدەستدانی ٢ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە و برینداربوونی ٤ی دیکە لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین هەواڵی دایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی ئەلفەتحەی پارێزگای سەڵاحەدین، ٢ کەس لە هێزەکانی تیپی ٨٨ حەشدی شەعبی گیانیان لە دەست دا و ٤ی دیکەش برینداربوون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو هێزانە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکە دەستپێکردووە.
لێدوانەکان