تەقینەوەی تیرۆریستی لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی کابوڵ

پێنجشەممە 23 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 20:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=5087

چەکدارانی تاڵیبان هێرشێکی تیرۆریستیان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی کابوڵ پوچەڵ کردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی کانوونی یەکەم، خۆکوژێک هەوڵیدا بچێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی شاری کابوڵ کە لە بازگەیەکی پشکنین لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کرایە ئامانج و تەقییەوە. لەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی تاڵیبان بریندار بوون؛ بەڵام وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان هەبوونی زیانی گیانی لە هێرشەکەدا ڕەتکردەوە و رایگەیاند هێرشە خۆکوژیەکە پوچەڵ کراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی مۆدێلی هێرشەکە و مێژووی هێرشەکانی داعش لە ئەفغانستان، ئەگەری ئەوە هەیە کە لەلایەن داعشەوە ئەنجام درا بێت.

هێرشی خۆکوژی بۆ سەر شوێنە مەدەنییەکان و گردبونەوەکان یەکێکە لە تاکتیکەکانی گروپە تیرۆریستییەکانەوە بە تایبەتی داعش. مزگەوتەکان، زانکۆکان، بەرێبەرایەتیەکانی ئەفغانستان لە ئامانجی هێرشەکانی داعشە کە هەمیشە زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *