تێچووی زۆری سیستەمەکانی پاتریۆت بۆ سعودیە!

چوارشەممە 22 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=5067

چەک و تەقەمەنی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی سعودیە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی زۆری ئەنساروڵڵا ڕووی لە تەواوبوون کردووە و لەئێستادا سعودیە بۆ دابینکردنی داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا لە کەنداوی فارس و ئەوروپا کردووە.

سیستەمی پاتریۆت سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی مەودا مامناوەندە کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئامانجە ئایرۆدینامیک و بالستیکەکانی هەیە. سعودیە یەکێکە لە بەکارهێنەرە سەرەکییەکانی سیستەمەکە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری پاتریۆت و مووشەکەکانی کڕیوە.

سیستەمەکە لە دەیەکانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٩٠ لەلایەن کۆمپانیا ئەمەریکیەکانی ڕیترێس و لۆکهید مارتن دروستکراوە. جگە لە سوپای ئەمریکا، عەرەبستانی سعودی، رژێمی زایۆنیستی، قەتەر، کوێت، میسر، ئوردن، ئەڵمانیا، یۆنان، هۆڵەند، ئیسپانیا، ژاپۆن و تایوانیش ئەم سیستەمە بەکاردەهێنن. لەنێو ئەم وڵاتانەدا سعودیە دووەم گەورەترین بەکارهێنەری ئەم سیستەمەیە لە ڕووی ژمارەی ئەو سیستەمانە.

سعودیە لە ساڵانی دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا ڕکابەری سەربازی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە زیادی کردووە. لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی هاوپەیمانی سعودی بۆ سەر یەمەن و هێرشە دژبەرەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر خاکی سعودیە، پشتبەستنی سعودییەکان بە سیستەمی پاتریۆت زۆر زیادی کردووە، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەو وڵاتە ژمارەیەکی زیاتری سیستەمی پاتریۆتی لە ئەمریکا و یۆنان بەکرێ گرتوە.

نرخی هەر مووشەکی پاتریۆت بە گوێرەی جۆری بە نزیکەی ١ تا ٦ ملیۆن دۆلار هەڵسەنگێنراوە، و وەک دیارە سعودیە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاری بۆ کڕینی مووشەکی پاتریۆت تا ئێستا خەرج کردووە.

داتاکانی ئەنستیتۆی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ئاشتی ستۆکهۆڵم (SIPRI) دەریدەخات کە سعودیە لە چەند قۆناغێکدا مووشەکی سیستەمی پاتریۆتی کڕیوە.

بەپێی ئەو ئامار و ژمارانە پێدەچێت سعودیە زیاتر لە ٢٨٠٠ موشەکی بۆ سیستەمی پاتریۆت کڕی بێت.

وردەکاری ئەم کڕینانەش بەم شێوەیە:
١- لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ تا ١٩٩٥، ٣٨٤ مووشەکی PAC-2 GEM
٢- لە نێوان ساڵانی ١٩٩٥ تا ١٩٩٧، ٧٨١ موشەکی PAC-2 GEM
٣- لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ تا ١٩٩٩، بە گشتی ٦٢٩ موشەکی PAC-2 GEM
٤- لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠١٩، ٣٢٠ موشەکی PAC-3 MSE
٥- لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٠، ١٣٠ موشەکی PAC-3 MSE
٦- لە ساڵی ٢٠١٨دا ژمارەیەکی نادیار مووشەکی پاتریۆتی PAC-3 لەلایەن سعودیەوە داوا کراون کە تا ئێستا هەموویان ڕادەستی ئەو وڵاتە نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی بنکەی زانیاری ئاژانسی هاوکاری بەرگری کۆنگرێسی ئەمریکا، وەک دیارە سعودیە لە ساڵی ٢٠١٥دا داوای ٦٠٠ مووشەکی پاتریۆت PAC-3ی کردووە.

تیمۆسی لاندەرکینگ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری یەمەن بەم دواییانە لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢١دا ٣٧٥ هێرشی موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی لەلایەن ئەنساروڵڵاوە بۆ سەر خاکی سعودیە کراوە. ئەو ژمارانە لە کاتێکدایە کە زۆرینەی ئەو هێرشانە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی سعودیە وەڵامدراونەتەوە. بەم شێوەیە جبەخانەی مووشەکی پاتریۆتی سعودیە لە داهاتوویەکی نزیکدا تووشی گرفت دەبێتەوە و دابینکردنی ئەم مووشەکانە تێچوویەکی ملیارد دۆلاری تر بۆ ئەو وڵاتە دروست دەکات.

جگە لەمە، سیستەمی پاتریۆت لە هەندێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنساروڵڵا وەک ئۆپەراسیۆنی “هاوسەنگی٢” بە شێوەیەکی لاواز ڕوبەڕوی هێرشەکان بووتەوە. لەم هێرشەدا پاڵاوگەکانی بەقیق و خەریس لەلایەن ئەنساروڵڵاوە بە سەرکەوتوویی کرانە ئامانج و کێشەیەکی جددی لە هەناردەکردنی نەوتی سعودیە دروست بوو. هێرشەکە زیانی گەورەی بە ئابووری سعودیەدا گەیاند و وڵاتانی ڕۆژئاواش بە ئەستەم کۆنترۆڵی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان کرد.

بە گشتی سیستەمی پاتریۆت پێویستی بە پاڵپشتی ملیار دۆلاری بۆ بەردەوامبوون لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و مووشەکیانەی ئەنساروڵڵا هەیە. لە ئێستادا ئەنساروڵڵا زیاتر لە هەموو کاتێکی تر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی پێشکەوتوو هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە قوڵایی خاکی ئەو وڵاتە، و سعودیەش ناچار بە کڕینی چەکی زیاتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم جۆرە هێرشانەیە؛ چونکە بەبێ هەبوونی مووشەکی پاتریۆتی پێویست، ئەگەری ئەوەی هەیە هێرشە بەردەوامەکانی ئەنساروڵڵا ببێتە هۆی زیان گەیشتن بە ژێرخانی سعودیە.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت (MIM-104)

موشەکی بەرگری ئاسمانی MIM-104F PAC-3 MSE

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *