ڤیدیۆ: دووەم هێرش کرایە سەر کاروانەکانی ئەمریکا لە عێراق

چوارشەممە 22 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 19:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=5050

کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای بەغدا لەلایەن گروپی خۆڕاگری “اصحاب الکهف” کرایە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمە دووەمین هێرشە کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەم گروپەوە دەکرێتە سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.
هێرشی یەکەم هەروەها لە پارێزگای ئەلمۆسەنا کرابوویە سەر کاروانێکی دیکەی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەم هێرشە ١٩١ـەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقیە بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەنجام دراوە، لەم ژمارەیە ٢٨ هێرشیان لە پارێزگای بەغدا و ٩ هێرشیش لە پارێزگای ئەلمۆسەنا ئەنجام دراون.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی رابردووش لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی هێرشی هاوشێوە کرابوویە سەر چەند کاروانێکی دیکەی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *