ڤیدیۆ: ئۆپەراسیۆنی پارتیزانی ئەنساروڵڵا لە سنووری جیزان

چوارشەممە 22 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 15:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=5031

لە ئۆپەراسیۆنێکی پارتیزانی ئەنساروڵڵا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای حەجە لەگەڵ جیزان لە باشوری وڵاتی سعودیە، ژمارەیەک لە هێزە سودانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە کوژران و برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی ئەلحسیرە لە ڕۆژئاوای ئیدارەی حەرەز و لە ١٧ی کانوونی یەکەم ئەنجامدراوە. سەرچاوە خۆجێییەکان باس لە کوژرانی دەیان کەس لە هێزە سودانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەم هێرشەدا دەکەن؛ بەڵام بەووتەی سەرچاوەیەکی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لەم هێرشەدا ١٠ کەس لە هێزە سودانییەکان کوژراون و دووی دیکەش بەدیل گیراون.

دوای کشانەوەکانی یەک لە دوای یەکی هێزەکانی مەنسور هادی لە میحوەرەکانی سنووری باشوری سعودیە و گەیشتنی هەندێکیان بۆ ناو ریزەکانی ئەنساروڵڵا، لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا، هاوپەیمانی سعودیە ٢ هەزار هێزی سودانی لەو میحوەرانە بڵاو کردەوە. بەپێی ئامار و راپۆرتەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، سودانییەکان تا کۆتایی پێنجەمین ساڵی شەڕی یەمەن زیاتر لە ٣٧٠٠ کوژراو و ٤٢٠٠ برینداریان بەرکەوتوە کە بووە هۆی کشانەوەی بەشێکی زۆری بەکرێگیراوانی سودانی لە یەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *