هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە هەولێر کشانەوە

چوارشەممە 22 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 12:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=5029

ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ووتی لەئێستادا هێچ هێزێکی شەڕکەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی هەریر نەماوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی هەریر لە هەولێر هەواڵی دایەوە.

تەحسین خەفاجی ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە کەناڵی ئەلعێراقییەی ڕاگەیاند: کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بەبێ کێشە ئەنجامدراوە و ئێستا لە بنکەی هەریر هیچ هێزێکی شەڕکەر بوونی نیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێش کۆتایی ئەمساڵ بەتەواوی کشاونەتەوە و بەشێکی کەمی ڕاوێژکاران کە ئەرکیان ڕاوێژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ماونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند هەفتەی رابردوودا جەنەراڵ کێنت ماککێنزی فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، بەبێ ئاماژەدان بە ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق ووتی: ٢٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لەگەڵ گۆڕینی ئەرکەکەیان بۆ ڕاوێژکاری بۆ ماوەیەکی پێشبینی کراو لە عێراق دەمێننەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *